سەرۆکی شارەوانی گفتی داوە

پارک و شەقامێکی پاریس دەکرێن بە ناوی پێشمەرگەی کوردستانەوە

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکی شارەوانیی پاریس بڕیاریداوە شەقام و پارکێکی شارەکە بکات بەناوی پێشمەرگەوە و دەڵێت، فەڕەنسا بە چاوی رێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە سەردانێک لە پاریسە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.3.2025، لەگەڵ ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی شارەکە کۆبووەتەوە، هەردولا  گفتووگۆیان لە بارەی یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستەخوشکی نێوان هەردوو شارەکە کردووە.

“فەرەنسا بە چاوی رێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ ئەومەبەستەش بڕیار دراوە لە پاریس پارک و شەقامێک بەناوی پێشمەرگە بکرێت”، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، سەرۆکی شارەوانیی پاریس وای وتووە.

هەردولا باسیان لە نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر و دابینکردنی خانوویەک کردووە تێیدا، کە وەکو ماڵی پاریس دێتە ناساندن.

لە پاریسەوە بۆ هەولێر؛ ماکرۆن تەلەفۆنی بۆ نێچیرڤان بار...

لە پاریسەوە بۆ هەولێر؛ ماکرۆن تەلەفۆنی بۆ نێچیرڤان بارزانی کرد