چیدی هاوڵاتیان قاچیان لە قوڕ ناچەقێ

کۆڵانەکانی چوارتا کە ئاستەنگی هاتوچۆیان دروستکردبوو، تێکەڵڕێژ کران

964+

شۆڕش قادری

لە چوارتا ئەو کۆڵانانەی ئاستەنگی هاتوچۆیان دروستکردبوو، تێکەڵڕێژ کران و ئیتر لە کاتی بارانباریندا هاوڵاتیان قاچیان لە قوڕ ناچەقێ.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، بەشى ئامێرەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى چوارتا، رێگاى چەند کۆڵانێکى ناحییەکەی تێکەڵەڕێژ کردووە کە پێشتر ئاستەنگى هاتوچۆى بۆ هاوڵاتییان دروستکردبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتا رێگاى (ناوباخچان) تێکەڵەڕێژ کراوە کە گەڕەکەکانى شاخى و سەربەڕۆژو پێکەوە دەبەستێتەوە، دواتر هەر بە ئامێرەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى چوارتا، چاکسازى لە رێگاى (ئامادەیی پیشەیی بابان بۆ زانستى کۆمپیوتەر) ئەنجامدراوە و شەقامەکە رێککراوەتەوە.

ئەو هەڵمەتەى سەرۆکایەتى شارەوانى چوارتا لەپێناو باشترکردنى رێگاى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییانە، تاکو بە ئاسانى لە نێوان گەڕەکەکانى ناحیەکەدا هاتوچۆ بکەن.

شارەوانی چوارتا 30 گوندی لەسەرە و یەک شۆفڵیان کاردەکات

شارەوانی چوارتا 30 گوندی لەسەرە و یەک شۆفڵیان کاردەکات

تێکەڵڕێژ و قیرتاوکردن گەیشتە تووەسپی سلێمانی

تێکەڵڕێژ و قیرتاوکردن گەیشتە تووەسپی سلێمانی