بەسودە
نەخۆشانى دڵ؛ سیستمى رەمەزان بگوزانەوە بۆ دواى رەمەزانیش
964+
جێگر مەحمود
نەخۆشانى دڵ یەکێکن لە سودمەندانى مانگى رەمەزان، بەتایبەت ئەوانەى پەیڕەوى سیستمێکى هاوسەنگى تەندروستیان کردووە.
دکتۆر ئەکرەن کەریم مەحمود، پسپۆڕى نەشتەرگەرى دڵ و سینگ و بۆرییەکانى خوێن بە 964ـى وت،”لە رەمەزاندا خواردنی چەور و گۆشت و خواردنە پرۆتینەکان پێویستی بە کات هەیە تا شی دەبێتەوە لە ناو کۆئەندامی هەرس، هەروەها پێویستی بە برێکی باشە لە خوێن کە ئەمیش دڵ دابینی دەکات، بۆیە نەخۆشانى دڵ ئەگەر لە رەمەزاندا پەیڕەوى سیستمێکى خۆراکى تەندروست بکەن، سودى زۆرى لێ وەردەگرن”.