800 كلیۆ و 700 لیتره
لیژنه‌كانى خه‌لیفان نه‌یانهێشت چوكلێته به‌سه‌رچوو و زاهییه بێ ناونیشانه‌كه بگاته بازاڕ
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لە خەلیفان دەست بەسەر بڕێكی زۆر له شیرینى و زاهیدا گیراوه كه ویستوویانه بیگه‌یه‌ننه بازاڕ و ساغى بكه‌نه‌وه
ئه‌و فرۆشیارەی شیرینییه‌كه‌ى لێگیراوه ویستوویه‌تى بۆ رۆژانی جەژن لە بازاڕ ساغی بکاتەوە، له‌كاتێكدا به‌رواره‌كه‌ى نزیكه له‌به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌ى زاهییه‌كه‌ش بێ ناونیشانه.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەلیفان به 964 ـى راگه‌یاند “لە لەگەڵ هاتنی رەمەزان تیمەکانی چاودێری بازاڕ هەڵمەتەکانیان چڕتر کردوەتەوە، لە بازگەی تاراوە دەست بەسەر 800 کیلۆ چوکلێت دا گیراوە کە بەرواری بەسەرچونی نزیک بوو لە رۆژانی جەژن بەسەردەچوو.
وتیشی “بە قسەی فرۆشیارەکە ویستویەتی لە رانیەوە بیگوازێتەوە بۆ شاری موسل، لە دوای دەست بەسەرداگرتنی ئەمڕۆ لە ناو دەبرێت”.
ده‌ست به‌سه‌ر 700 لیتر زاهی و فاسیشدا گیراوە کە بێ ناونیشان بووه و لە دەبەش کراوە، ده‌ڵێت، ئەویش بەهەمان شێوە لەناو دەبرێت، رێکاری یاسایش بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتە بەر کە کەلوپەلەکەیان لێ گیراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن