پارە نەگەیشتووە
لە سلێمانى کێشە بۆ دابەشکردنى موچە دروستبووە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
سەرەڕاى ئەوەى ئەمڕۆ یەکەم رۆژى دابەشکردنى موچەى مانگى ئازارە، بەڵام لە بانکى مەڵکەندى لقى رەند گەلەرى لە شارى سلێمانى، بەهۆى نەگەیشتنى پارە خانەنشینان گرفتى وەرگرتنى موچەیان بۆ دروستبووە.
تا کاتژمێر 11ـى پێشنیوەڕۆ، پارەى موچە نەگەیشتووە بە بانکى مەڵکەندى لە سلێمانى، خانەنشینانیش لەسەرەدا وەستاون و چاوەڕێن موچە وەربگرن.
دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 954 ملیار و زیاتر لە 880 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كوردستان بۆ موچەی مانگی ئاداری 2025.
هەر دوێنێ، وەزارەتى دارایى هەرێم، خشتەى دابەشکردنى موچەى راگەیاند، بەو پێیە، ئەمڕۆ هەریەک لە خانەنشینى شارستانى، خاوەن پێداویستى تایبەت، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتوانى کیمیاباران، لەگەڵ کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، موچە وەردەگرن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح