لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمەوە

دادوەر سدقی زێباری بۆ ئەندامێتی لە دادگای فیدڕاڵی کاندید کرا

964+

محەمەد فاتیح

ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان، دادوەر سدقی زێباری بۆ ئەندامێتی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كانديدكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27.3.2025، ئازاد دۆسكی راوێژكاری دەستوری بە 964ی راگەیاند دوای ئەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری دەستی لەكاركێشایەوە لە ئەندامێتی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق و دروستبونی بۆشایی لە دادگاكە، ئەنجومەنی دادوەری لە هەریمی كوردستان، دادوەر سدقی زێباری بۆ ئەندامێتی لەو دادگایە كاندیدكردوە.

وتيشى، دادوەر سدقی زێباری خەڵكی شاری دهۆكە و لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەی دهۆكەوە كاندیدكراوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان و ئەوانیش كاندیدیان كردووە بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.

رونیشیكردەوە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، لەئێستادا دادوەر سدقی زێباری وەك ئەندامی ئەو دادگایە دەستبەكاربوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە نۆ دادور پێكدێت و بەپێی دەستوری عێراقی دەبێت نوێنەرایەتی هەموو پارێزگاكان بكات بە هەرێمی كوردستانەوە.

ئەندامە کوردە یەدەگەکەی دادگای فیدڕاڵی سوێندی خوارد

ئەندامە کوردە یەدەگەکەی دادگای فیدڕاڵی سوێندی خوارد