بە سێ رۆژ هەمووان موچە وەردەگرن
لیستی موچەی مانگی ئادار راگەیاندرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی موچەی مانگی ئاداری راگەیاند.
بە پێی لیستەكە بە سێ رۆژ تەواوی موچە دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، سبەی پێنجشەممە (27 ی ئاداری 2025 ) دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئادار دەکرێت و رۆژی شەممە ( 29 ی ئاداری 2025 ) کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 954 ملیار و زیاتر لە 880 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كوردستان بۆ موچەی مانگی ئاداری 2025.