دهۆک

کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

کرێکارێکی دانیشتووى باکووری کوردستانە لەکاتی کارکردندا لە یەکێک لە پرۆژەکانى نیشتەجێبوون لە شاری دهۆک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە2025.3.26، لە پرۆژەیەکى نیشتەجێبوونى گەڕەکی KRO ـى دهۆک، کرێکارێکی خەڵکی باکووری کوردستان کە تەمەنى 26 ساڵەـ، لەکاتى کارکردن کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.

وەلات ئۆزمانی، سەرۆکی سەندیکای کارێکاران لقی دهۆک وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە بە 964ـى وت،” لە ئێستا دا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی دهۆکە و پشکنینى بۆ دەکرێن”.

وەک باسى دەکات، کرێکارەکە لە نهۆمى حەوتەمەوە کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێى ئامارێکى لقى دهۆکى سەندیکاى کرێکاران، ساڵى 2024 شەش کرێکار و ئەمساڵیش تائێستا دوو کریکار، لە کاتى کارکردن گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەکاتی کارکردن کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستد�...

لەکاتی کارکردن کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا