دیمەنێک لە پردی ئەبوسەنا لە شاری سلێمانی. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
کۆمپانیاکان بەشدار دەبن
پێشانگایەک لە سلێمانی بۆ رەخساندنی هەلی کار دەکرێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە شاری سلێمانی پێشانگایەک بۆ کۆمپانیاکان دەکرێتەوە و سەردانیکەران دەتوانن لە رێگەیەوە دەرفەتی کاریان دەستبکەوێت.
بڕیارە پێشانگاکە لە رێکەوتی 14.5.2025 دەستپێبکات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، هەر لە ئێستاشەوە بانگەواز بۆ کۆمپانیاکان بڵاوکراوەتەوە و داواکراوە بەشداریبکەن.
ژووری بازرگانی هەولێریش ئەمڕۆ چوارشەممە 26.3.2025، داوای لە ئەندامەکانی کرد بەشداری لە پێشانگاکەدا بکەن و هەلی کارەکانیان رابگەیەنن.
“ئاگاداری کۆمپانیاکانی ئەندام لە ژوورەکەمان دەکەینەوە، ئەوانەی خوازیارن بەشداربن لەم پێشانگایە بۆ نمایشکردنی چالاکیەکانیان و هەلی کار، سەردان بکەن”، ژووری بازرگانی هەولێر وا دەڵێت.