گەرمایە و دەموچاوى فێنک دەکاتەوە
ئاسمان هەوراوى دەبێت
ئەم دوو رۆژە باران نابارێت و گەرماش هاتەوە
964+
وریا فەتاح
ئەم دوو رۆژە بەتەماى باران مەبن، پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەندێ ناوچە گەرما بە تەواوەتى هەستى پێدەکرێت.
کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 26.3.2024، ئاسمان بەگشـتى نیمچە هەور هەبێت و پلەکانى گەرماش 1 بۆ 3 پلە بەراورد بە دوێنێ بەرز ببنەوە.
وەک ئەوەى پێشبینى کردووە، سبەى پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و پلەکانى گەرماش 1 بۆ 2 پلەى دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان :30 پلەی سیلیزی