"ئێژی پەرەمێزیان بۆ داگیرساندوین"
گەرما تەنگی بە کەلارییەکان ھەڵچنیوە
میلاد جەلال – گەرمیان
گەرمان لە زستانەوە بازیداوە بۆ هاوین و کەلارییەکان لە ئێستاوە خەمی مانگی حەوتیان لێھاتووە و دەڵێن، ئێستا بەھارە ئەوەندە گەرمە دەبێت لە ھاوین چی بکەین.
عەدنان عەبدولرەحمان، ھاوڵاتییەکی دانیشتووی کەلارە بە 964ـى وت، ”جەوەکەی لە ئێستاوە زۆر گەرمی کردووە و کردوومانە بە قۆڵ کورت”.
شاخەوان کەریم، گەنجێکی کەلارییە بۆ 964 وتی، ”ئەوەندە گەرمە بەڕۆژ دەڵێی پەرەمێزیان بۆ داناوین، خەمی مانگی شەش و حەوتمە ئێستا ئەوەندە گەرمە ئەوکات دەبێت چۆن بێت”.
“ئێمە خۆمان راھاتوین لەگەڵ وەزعەکە، بەڵام ئەوانەی لە ناوچە کوێستانییەکانەوە دێنە کەلار تەحەمولی گەرماکەی ناکەن”، ئەکرەم نامیق، ھاوڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی کەلارە کە واى بۆ 964 واى وت.
محەمەد بەکر، گەنجێکی کەلارییە وتی، ”گەرماکەی زۆر ناخۆشە ئێستا ناوەڕاستی مانگی سێیە ئەوەندە گەرمی کردووە، ناچاری کردوین جلی ھاوینە لەبەر بکەین”.
پیداچوونەوە: ژێوار خدر