"لێکۆڵینەوە لە زنجیرە دەرمانخانەکەی دەکرێت"

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان د. کۆچەر ئیسماعیلی لە کارکردن راگرت

964+

شۆڕش قادری

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بڕیاری دا بە راگرتنی کارکردنی د. کۆچەر ئیسماعیل بۆ ماوەی سێ مانگ، کە خاوەنی زنجیرەیەک دەرمانخانەیە لە ژێر یەک ناوی دیار لە هەولێر، لێکۆڵینەوەش لە دەرمانخانەکانی دەکات.

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە فەرمانێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 25.3.2025 وێنەیەکی بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوەدەکات پێنج رۆژ پێش ئێستا بڕیاریانداوە بە، “راگرتنی دەرمانساز (د. کۆچەر ئیسماعیل) لە پیادەکردنی پیشەیی دەرمانسازی بۆ ماوەی سێ مانگ”.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان تاوتوێی لێسەندنەوەی ناسنامەی سەندیکایی لە د. کۆچەر دەکات دوای راپۆرتی لیژنەکەیان بەهۆی پێشێلکردنی چەندین بڕگەی یاسایی.

هەر بەپێی بڕیارەکە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو کۆمەڵە درەمانخانانە دەکرێت، کە د. کۆچەر ئیسماعیل خاوەندارێتیان دەکات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوو رۆژە تۆمارێکی دەنگی د. کۆچەر ئیسماعیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە، مامەڵەیەکی نایاسایی لەگەڵ کارمەندەکانی دەکات و داوایان لێدەکات دەرمانی بەدیل بدەن بە کڕیاران، ئەگەر دەرمانی داواکراویان نەبوو، لەگەڵ چەند رێنماییەکی دیکەی ناپیشەیی سەبارەت بە فرۆشتنی دەرمان.

وێنەیەکی بڕیارەکەی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان لە خوارەوە:

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان د. کۆچەر ئیسماعیلی لە کارکردن راگرت