لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمشەو دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

964+

توانا نەقی

بە پێی بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمشەودا دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هەردوێنێ ئەوەی راگەیاند کە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی رەزامەندییان داوە لە کۆبوونەوەی ئەمشەو پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە

ئەو جێگرەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەش کرووە، لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق قسەیان کردووە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەرێت.

بڕیار بوو رۆژی 30.9.2023 لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام جارێکی دیکە ئەو پرۆسەیە دواخرا، كه‌ بۆ جاری چوارەم بوو دەنگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ دوابخات.

پێشتر 964 بەدواداچوونی كرد و ده‌ركه‌وت، به‌شێک لە لایەنە سوونییەکان له‌ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ناڕازین و لایەنە شیعییەکان کێشەیەکی ئەوتۆیان نییە، تا ئێستا دوو جار خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، بەشێک لە پەرلەمانتارە عێراقییەکانیش پرسی بەپارێزگابوونی چەند قەزایەکی دیکەیان تێکەڵ بە بابەتەکە کردووە.

هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”یشی پێده‌وترێت، له‌ رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان، بەڵام لەلای حکومەتی عێراق هەر قەزاکەی جارانە.

بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە خرایە کارنامەی دانیشتنی پەڕلە...

بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە خرایە کارنامەی دانیشتنی پەڕلەمانەوە