دیمه‌نێ جوتیارێكى سنوورى حاجیاوا له‌كاتى پاڕانه‌وه‌ى بۆ باران بارین... وێنه: ئاکام عزیز
خه‌ڵكی حاجیاوا چاویان له ره‌حمى خودایه
ئه‌مڕۆ له به‌شێكی ئیداره‌ى راپه‌ڕین نوێژه‌بارانه ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه نوێژه‌بارانه‌ى به‌كۆمه‌ڵ له سنوورى ناحیه‌ى حاجیاواى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین بكرێته‌وه و تیایدا داواى له خوداى گه‌وره ده‌كه‌ن بارانیان بۆ ببارێنێت.
ئه‌مساڵ بەهۆی نەبارینی بارانى پێویسته‌وه، له‌چه‌ند شوێنێكی جیاوازى هه‌رێمی كوردستان نوێژه‌بارانه ئه‌نجامدرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له حاجیاوا به‌ڕێوه‌ده‌چێت دووه‌مجاریانه.
مامۆستا ئاراز ره‌سوڵ، كه‌سایه‌تییه‌كى حاجیاوایه به 964ـى وت، ئاگادارى ته‌واوى هاوڵاتیانیان كردووه‌ته‌وه بۆۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌شدارى له نوێژه بارانه‌كه بكه‌ن.
وتیشی “كاتژمێر 3:00ـى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نوێژه بارانه‌كه له ناوچه‌ى چۆڵیاوه له پشت گۆڕستانى ماكۆك ئه‌نجام ده‌درێت”.