رێكخراوێكی مرۆیی ئه‌م كاره ده‌كات
جلوبه‌رگى جه‌ژن بۆ 1200 منداڵ بێ باوك له ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان دابین ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى هه‌ر سێ قه‌زاكانى به‌رده‌ڕه‌ش، شێخان و ئاكرێ ده‌ست به دابه‌شكردنى جلوبه‌رگى جه‌ژن بۆ منداڵانى بێ باوك كراوه، سه‌رپه‌رشتیاری دابه‌شكردنه‌كه‌ش ده‌ڵێت منداڵى بێ باوك زیاتر له سنووره‌كه‌یاندا هه‌یه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا هه‌زار و 200 منداڵیان ده‌ستنیشان كردووه.
هه‌ڵمه‌تى دابه‌شكردنه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى واردل بۆ گه‌شه‌پێدانى مرۆیی له ئاكرێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بێوار عه‌لى، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه لیستى منداڵانى بێ باوك له سنوورى هه‌ر سێ قه‌زاكه نوێده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌ستیشانیان كردوون ئه‌م جه‌ژنه جلیان بۆ دابین بكه‌ن، ژمارەیان كه‌متره له‌و منداڵه بێ باوكانه‌ى له سنووره‌كه‌یاندا هه‌ن.
وتیشی “وه‌ك رێكخراو تیمی خۆبه‌خشمان هه‌یه و چه‌ند رۆژێكه خه‌ریكی دابین كردنى ئه‌م جلوبه‌رگانه‌ن و له‌مڕۆشه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پێدانى جلوبه‌رگ به‌م منداڵانه بۆ ئه‌وه‌یه له‌م جه‌ژنه‌دا هه‌ست به ته‌نیایی و په‌راوێزخستن نه‌كه‌ن و وه‌كو رێكخراوه‌كه‌شیان گرنگى زۆر به‌م كاره مرۆییانه له سنوروى هه‌ر سێ قه‌زاكه‌ى ده‌ده‌ن.