کەرکوک

رووداوێکى هاتوچۆ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لەسەر رێگەى کەرکوک بۆ ناحیەى تازە، کەسێک گیانى لەدەستدا.

رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى BMWو ئۆتۆمبێلێکی کیا بارهەڵگر، روویداوە.

ئەحمەد ناجی کارمەند لە نەخۆشخانەی تازە بە 964ـی وت،” کەمێک لەمەوبەر تەرمی هاوڵاتییەکی بەتەمەن گەیشتە نەخۆشخانەکەمان کە لە رووداوى هاتوچۆى نێوان ناحیەی تازە بۆ کەرکوک گیانی لەدەستدا بوو”.

باسى لەوەکرد، تەرمى کەسەکەیان لە ئامبوڵانس رەوانەى پزیشکى دادى کەرکوک کردووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی تازە بۆ 964 روونى کردەوە، ئەو شەقامەى رووداوەکەى لێ رووداوە، هاتوچۆى زۆرى لەسەرە، چونکە کەرکوک بەچەند پارێزگایەک دەبەستێتەوە.

خەوبردنەوەى شۆفێرێک رووداوێکى سەختى هاتوچۆى دروستکرد

خەوبردنەوەى شۆفێرێک رووداوێکى سەختى هاتوچۆى دروستکرد