964+
محەمەد فاتیح
رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه داوا له هاوڵاتیان و دوكاندار و شوێنه گشتییه‌كان دەكات وه‌كو وه‌فایه‌ك خۆیان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و جه‌ژنانه و دیاری بدەن بە ژینگەپارێزان.
رێكخراوەكە کە ژینگەپارێز مەعروف مەجید سەرپەرشتی دەکات، بڵاوی كردەوە سەبارەت بەو سزایانەی هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پاكه‌ره‌وه باسى دەكەن بۆ سەر ژینگەیارێزان ئەگەر بێت‌و داوای جەژنانە بكەن، په‌یوه‌ندیمان به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كرد و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، “هیچ یاسایه‌ك” تایبه‌ت به‌و سزایه و بوونی نیيه، واته ئه‌و بڕیاره كۆمپانیاكان خۆیان داویانه.
ئەو وتی، ئێمه داوا له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به ژینگه‌پارێزان ده‌كه‌ین، بیر له باشتركردن و چاكتركردنی ژیانی ژینگه‌پارێزان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش داوای جه‌ژنانه له خه‌ڵكی نه‌كه‌ن، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانى ده‌زانین به‌رگری له ژینگه‌پارێزان بكه‌ین.
ئەو رێکخراوە لەماوەی تەمەنی و ماوه‌ی 10 ساڵه داوا له هاوڵاتیان ده‌كات جه‌ژنانه و دیاری بده‌ن به ژینگه‌پارێزان، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان داوا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو نه‌درێته ده‌ست كۆمپانیاكان سزایان بده‌ن.
هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پاكه‌ره‌وه، بڵاویان كردەوە هه‌ر ژینگه‌پارێزێك داوای جه‌ژنانه بكات ئه‌وا به بڕی 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن.
له هه‌ولێر پێدانی پاره‌ى جەژنانە بە کرێکارانی ژینگەپارێز ئارەزوومەندانەیە