گرافیک؛ 964+
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ڵێت
رۆژانی جه‌ژنى ره‌مه‌زان ته‌ڕ و باراناوى ده‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌قسه‌ى شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی بێت، رۆژانى جه‌زنى ره‌مه‌زان باراناویی ده‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئاشكراى ده‌كات كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی بڵاویكردۆته‌وه، رۆژانی جه‌ژن باراناوی ده‌بێت و له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی به‌رچاو دوباره به‌رزده‌بنه‌وه، كاریگه‌ری ئه‌و تۆپه‌ڵه هه‌وا سارده‌ی چه‌ند رۆژێك بو ناوچه‌كانی گرتبووه‌وه له‌دوای ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه له‌ته‌واوی ناوچه‌كان ده‌كشێته‌وه.
هیدایه‌ت ده‌ڵێت “له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه تۆپه‌ڵه هه‌وایه‌كی نیمچه گه‌رمی خه‌ماسینی باكوری ئه‌فه‌ریقا رووده‌كاته‌وه ته‌واوی ناوچه‌كان به كاریگه‌ری جیاواز، زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و موسڵ ده‌بێت، به‌پله‌ی سه‌ره‌كی دواتر ناوچه‌كانی دیكه به‌كاریگه‌ری كه‌مترو جیاواز”.
به‌قسه‌ى ئه‌م شاره‌زایه، به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌م تۆپه‌ڵه هه‌وایه‌وه تاڕاده‌یه‌ك پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌ی شه‌ش تاوه‌كو 10 به‌رزده‌بنه‌وه بۆئه‌م ماوه‌یه و له‌كۆتایی هه‌فته و بۆ چه‌ند رۆژێك پله‌كانی گه‌رما ده‌چنه‌وه سه‌رووی نۆڕماڵ.
له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م تۆپه‌ڵه هه‌وایه، تاڕاده‌یه‌ك گه‌رمه هه‌وری به‌رزی بێ‌باران له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كان دروستده‌بنه‌وه، دواتر به‌هۆی حاڵه‌تێكی ناجێگیری كه‌ش جۆری هه‌وره‌كان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری نزم و باراناوی به‌تایبه‌ت له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه و رۆژانی جه‌ژن، به‌پێی دوایین گۆڕنكاریه‌كانیش ئه‌گه‌ری هاتنی شه‌پۆلی دابارین هه‌یه بۆ رۆژانی جه‌ژن، دوای ئه‌م حاڵه‌ته‌ی جه‌ژنیش حاڵه‌تی دیكه‌ی نزیكی دابارینی دیكه له‌ئارادایه له‌نێوان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی نیسانى داهاتوو.