كرێكارێكی سۆران:
سه‌دان ئێواره پاره‌م نه‌بووه شتێكی بۆ منداڵه‌كانم ببمه‌وه
964+
ئاكام غه‌فور – سۆران
كرێكارێك له مەیدانى كرێكارانى سۆران دانیشتووه‌و چاوه‌ڕێیه به كاركردن پاره‌یه‌كی ده‌ستبكه‌وێت و بۆ ماڵ و منداڵه‌كه‌ى خه‌رجی بكات، به‌ڵام ده‌ڵێت “كرێكاریش كز بووه و سه‌دان ئێواره‌ش له‌به‌ر بێكارى دینارێكم په‌یدا نه‌كردووه بۆئه‌وه‌ى شتومه‌ك و پێداویستی بۆ منداڵه‌كانم ببه‌مه‌وه.
محه‌مەد عوسمان، پیاوێکی تەمەن 45 ساڵه وماوه‌ى نزیکەی 20 ساڵ دەبێت کرێکاری دەکات خاوه‌نى چوار منداڵه و كرێچییه ئه‌مڕۆ دووجار بۆ كاركردن ده‌رچووه به‌هه‌ردوو جاره‌كه‌ى ته‌نیا 10 هه‌زار دیناری ده‌ستكه‌وتووه.
محه‌مه‌د به 964ـى وت “به‌گشتى رۆژانه 10 هه‌زار تاوه‌كو 25 هه‌زار دینارم ده‌ستده‌كه‌وێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كار هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌شبێت هیچم ده‌ستناكه‌وێت”.
رۆژانه به‌هۆى كرێكارییه‌وه، ماندوو و هیلاک دەبێت، ده‌شڵێت “شەوان لەبەر ئازاری لەشم خەوم لێناکەوێت بەڵام ناچاریە دەبێت کار بکەم ئەگەرنا ماڵ و منداڵەکەم پێ بەخێوناکرێت و ناتوانم کرێی خانوەکەم بدەم”.
باس لە بێ ویژدانی خاوەکارەکانیش دەکات و دەڵێت، جاری واهەبووە بە سێ هەزار کارم کردوە و خاوەن کار لەوە زیاتری نەداوە منیش بۆ ئەوەی بێ ئیش نەبم بە ناچاری کردوومە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن