"ناوچەی مەدەنی کراوەتە ئامانج"
لە سەنعا؛ بۆردومانێکی ئەمریکا 14 کەسی کوشت و برینداربوون
964+
ئەحمەد مستەفا
لە هێرشێک بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن، رۆژی یەکشەممە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سەنعای پایتەخت 14 کەس کوژرا و بریندار بوون.
ئەنیس ئەسبەحی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سەنعای ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان رایگەیاندووە، فڕۆکەکانی ئەمریکا بە چەند هێرشێکی ئاسمانی باڵەخانەیەکی گەڕەکێکی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی عەسری سەنعا کردە ئامانج و بەو هۆیەوە هاووڵاتییەک کوژرا و 13 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەسبەحی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆتا داتا سێ منداڵ و دوو ژن لەنێو بریندارەکاندا بوون.
ئەسبەحی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکانی لە ڕووی سیاسی و ئەخلاقیەوە بە بەرپرسیارێتی “دەنجامەکانی بەئامانجگرتن و بۆردومانکردنی بە ئەنقەست بۆ دامەزراوە مەدەنییەکان و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون” زانی.