دابەشکردنی نەوتی سپی _ وێنە: 964
بەشە نەوتەکەی حکومەتی فیدڕاڵە
سۆپا لە سەیدسادق هەڵگیراونەتەوە و سبەی دانیشتووانەکەی نەوت وەردەگرن
964+
شۆڕش قادری
سێ رۆژمان لە وەرزی بەهار تێپەڕاند و بەرەو وەرزی گەرما دەڕۆین، تازە بەتازە لە سەیدسادق نەوت بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23.3.2025 قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە ئاگادارییەکدا هـاوڵاتیـان و دانیشتووانی سنوورەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە سبەی دووشەممە لە سنـووری گوندەکانی بناری سورێن، دەست بەدابەشکردنی بەشی یەکەمی ئەو بڕە نەوتە دەکرێت کە لەلایەن حکومـەتی عێـراقەوە دابینکراوە و لە رۆژانی داهاتووشدا لەناو سەنتەری قەزاکە و گوندەکانی تر بەردەوام دەبێت.
بـڕی 200 لیتر نەوت دەدرێـت بە هەر خێزانێـک و 60 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، بۆ وەرگرتنیشی دەبێت، کارتی زیرەکی نەوتیان هەبێت.
ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان و لە ماوەی رابردووشدا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەسەر بەشێک لە هاوڵاتیان دابەشکراوە.