لۆگۆی ئەو دەزگایانەی هاتنەپاڵ 964 و بڕیاریان دا رووماڵی هەواڵەكانی كوشتن نەكەن
964 بڕیاری داوە
رووماڵنەكردنی هەواڵەكانی كوشتن كاردانەوەی ئەرێنی لێكەوتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شەوی رابردوو بۆردی تۆڕی میدیایی 964 بڕیاری دا هەواڵەكانی كوشت و كوشتار بڵاونەكاتەوە و رایبگرێت، ئەو هەواڵانە رووماڵ نەكات و بەدوایدا نەچێت، كە باسی مەرگ و كوشتنی هاوڵاتیانە لە كوردستان.
لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا چەند كەیسێكی گەورەی “كوشتنی بەكۆمەڵ” لە چەند ناوچەیەكی جیاواز روویاندا، كە بوونە قسەوباسی یەكەمی ناو خەڵك و میدیا و سۆشیال میدیا، بەجۆرێك كاریگەریی خراپی دەروونی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان هەبووە، جگە لەوەی رووماڵی فراوانی میدیا وای كردووە كوشتن و لەناوبردنی خانەوادەكان ببێتە شتێكی رۆتین و خەریكە خەڵك لەگەڵی رابێن.
بڕیارەكەی 964 شوێنی خۆی گرت و هەرزوو كۆمەڵێك دەزگا و میدیای دیكەی سەنگین لە ئاستی تی ڤی و دیجیتاڵ میدیا و سۆشیال میدیا، هاتنەپاڵ 964 و ئەوانیش هەمان بڕیاریان دا و هەندێكیشیان بە شایستەیی باسیان لە بڕیار و دەستپێشخەری یەكەمی تۆڕی 964 كرد.
هاوكات هاوڵاتیانی كوردستان بە گشتی كاردانەوەی ئەرێنی و دەستخۆشی زۆریان بۆ بڕیارەكەی 964 هەبوو، لە پلاتفۆرمە جیاجیاكان بە كۆمێنت و بە باسكردنی بڕیارەكە، هەروەها بە نامەی تایبەتی بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی 964، بە گشتی پێیان باشە باری دەروونی هاوڵاتیان هێور بكرێتەوە و ئەوەندە هەواڵی كوشتن و تۆقاندن رۆژانە دەرخواردی هاوڵاتیان نەدرێت.
رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین
لە راگەیاندراوەكەی بۆردی 964دا ئاماژە بەوە كراوە، “لە ماوەی ئەم 10 رۆژەدا بە دەگمەن روویداوە میدیایەک هەبووبێت لە پێش 964ـەوە دەستی بە زانیارییەکان گەیشتبێت، تۆڕێکی بەرفراوانمان لە پەیامنێرانی لێزان و چست و چالاک هەیە کە دەم و دەست دەگەنە سەر رووداوەکان و زانیاری ورد و یەکلاکەرەوە بە وەرگرانمان دەگەیەنن، بۆیە ئەم بڕیارە تەنیا لە بنەمای هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەگەرنا هیچ گومانمان لەوە نییە دەست بدەینە رووماڵی هەر رووداوێک زەحمەتە کەس لە ئێمە باشتر بیکات”.
هەروەها ئەوەش هاتووە، “ئێمە وەک میدیا ئەرکی خۆمان جێبەجێ کرد، نۆرەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانە جدیتر کار لەسەر ئەم دۆسێیانە بکەن و رێگەبگرن لە دووبارەبوونەوەیان”.
تۆڕی 964
دەڵێت بە کتێبێکیش بێت بەشداری بکەن
مامۆستایەکی چۆمان بە 100 کتێبەوە هاتە ناو هەڵمەتەکەی 964ـەوە
ئالان جەمال لە "ماڵی خۆتە"
پرچی سپی بووە و دەڵێت، منداڵ نەماوین
هەواڵەکان
تانکەرەکان غازیان برد و کارەباش دێتەوە
ئەو گەنجەی لە ئیتالیا گیانی لەدەست دا