• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
ژنە بەرپرسێكی كەركوك دوو جار حوكمدرا

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق

چی كردووە؟

ژنە بەرپرسێكی كەركوك دوو جار حوكمدرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق دەرکردنی دوو بڕیاری بە غیابی لە دژی بەڕێوەبەری پێشووی بەشی باجی کەرکوک/یەکەم راگەیاند، كە تاوانی بەرتیلوەرگرتن و دەستکاریکردنی تۆماری باجی لەسەرە.

دەستەكە لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ یەكشەممە 23.3.2025، بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزای شەش ساڵ زیندانیکردن و غەرامەکردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتوو (هەنا عەبدولکەریم حەسەن ئەلبەیاتی) دەرکردووە، کە وەک “بەرپرس لە بەشی زەوی و زارەکان لە کەرکوک/بەشی باجی یەکەم، کاردەکات”. بە پشتبەستن بە بڕگەکانی بڕیارنامەی (160/دووەم/1ی ساڵی 1983)؛ بە بیانووی ئەوەی بەرتیلی وەرگرتووە لە بەرامبەر ئەنجامدانی مامەڵەی باج بە سەرپێچی یاسا و رێنماییەكان.

هەمان دادگا بە غیابی بڕیارێکی دیکەی لە دژی تۆمەتباری هەڵاتوو دەرکرد، کە پێویستە بۆ ماوەی چوار ساڵ زیندانی بكرێت، بەهۆی دەستکاریکردنی مامەڵەی حیسابکردنی باج بۆ موڵکێکی خانووبەرە، دوای کەمکردنەوەی بڕی باج بە پێشێلکردنی یاسا و رێنمایی و فەرمانە کارگێڕییەکان، کە دەرچووە، بڕیارەکەش لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (331)ی یاسای سزادانەکە دەرچووە.

“دادگا دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەکانی ئەو دوو کەیسە، کە بە لێدوانی سکاڵاکاران و شایەتحاڵەکانی داواکاری گشتی و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە کارگێڕییەکان و هەروەها گریمانەیەک کە تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە، گەیشتە سزای تەواو لەسەر کەمتەرخەمی تۆمەتبارەکە، بۆیە بڕیاریدا سزای بدات و لە دۆسیەی یەکەمدا سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند، بۆ دۆسیەی دووەمیش زیندانیکردنی بۆ چوار ساڵ بەسەردا سەپاند”، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی وادەڵێت

هەروەها هاتووە، هەردوو بڕیاری حوکمەکە دوو فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی سزادراوەکە لەخۆگرتووە، هەروەها پشتگیری لە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵە جوڵاو و نەجولاوەکانی دەكات، هەروەها قەدەغەی گەشتكردن، جگە لەوە پێدانی ماف بە لایەنی زیانلێکەوتوو، كە داوای قەرەبوو بکاتەوە ئەگەر دوو بڕیارەکە ببنە بڕیاری کۆتایی.

دەستەی دەستپاكی: ئەمساڵ 1088 كەس لەسەر گەندەڵی سزادراون

دەستەی دەستپاكی: ئەمساڵ 1088 كەس لەسەر گەندەڵی سزادراون

ژنێکی کورد بووە سەرۆکی دەستپێشخەری

“پرسی ژن لە عێراقدا پاشەكشەیەكی گەورەی كردووە”

+964

دیلان محەمەد جەزا

لە بەغداد ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی بواری ژنان کۆبوونەوە و ژنێکی کوردیان کرد بە سەرۆکی دەستپێشخەرییەکەیان و دەیانەوێت ژنانی لێوەشاوە بنێرنە شوێنە گرنگەکانەوە.

کارەکە دوێنێ کرا و خانم رەحیم سەرۆکی رێکخراوی ئاسودە بە سەرۆکی دەستپێشخەرییەکە دیاریی کرا.

خانم رەحیم بە 964ی وت، “دەمانەوێت فشار بخەینە سەر هێزە سیاسییەکان، ئەو ژنانەی دەنێردرێنە پەرلەمان ژنانی بەتوانا بن و بە شێوەیەکی گونجاو رۆڵی خۆیان بگێڕن، ئاگایان لە مافەکانی ژنان و منداڵان  بێت و لە حکومەتی داهاتوو ناوەندەکانی بڕیاریشدا ژنان رۆڵی خۆیان بگێڕن”.

باسی لەوەش کرد، دەستپێشخەریکە بە ناوی (ئێستا کاتی ژنانی عێراقە) و ئامانجیانە یەکسانیی کۆمەڵایەتی بەدی بێت و کۆمەڵگایەک بێتە ئاراوە ژن و پیاو تێیدا هاوبەش بن و وابکەن ژنان بگەنە ناوەندەکانی بڕیار و مافە بنەڕەتییەکانیان.

خانم رەحیم پێی وایە پرسی ژن لە عێراقدا بە گشتی پاشەكشێیەكی گەورەی كردووە، بە تایبەتی لە دوو ساڵی رابردوودا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ژنێکی کورد بووە سەرۆکی گەورەترین دەستپێشخەری ژنانی عێ?...

ژنێکی کورد بووە سەرۆکی گەورەترین دەستپێشخەری ژنانی عێراق