هەستی پێ کراوە

لە نزیک پێنجوێن بوومەلەرزە روویدا

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

ئەمشەو لە پێنجوێن بەشێک لە هاوڵاتیان هەستیان کردووە کە ماڵەکانیان دەلەرێتەوە، ئەوەش بەشێک لە ماڵەکانی پێنجوێنی سەرەوە، لەگەڵ گوندە سنورییەکانی نزیک ئێران.

دواتر دەرکەوتووە بوومەلەرزە روویداوە.

جەوهەر حەمەلاو، لێپرسراوی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بومەلەرزەکە کاتژمێر 10:51خولەک روویداوە و گوڕی بوومەلەرزەکە 2.7 پلەی رێختەرە بووە، وە چەقەکەشی لە نێوان گوندی نزارە و قەڵای کچێ بووە.

ئەو گوڕەی بومەلەرزە بەشێک لە خەڵکی هەستی پێ دەکەن، کاتێک نزیک بێت لەسەر رووی زەوییەوە، ئەو باسی لەوەشکرد، ئەو زانیارییانە دواتر شیتەڵ دەکرێت و دەردەکەوێت کە چەند کیلۆمەتر لە قوڵای زەوی بووە.

لە مانگی رابردووش، لە 14.2.2025 کاتژمێر 5:00ی بەیانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز پێنجوێینییەکانی لەخەو راپەڕاند.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

داوای لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ئاوی چەند گەڕەکێکی پێنج�...

داوای لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ئاوی چەند گەڕەکێکی پێنجوێن دەکرێت