بەراورد بە هەفتەی پێشوو

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتیی ئه‌م هەفتەیه‌ى هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە 13 ملیار و دوو ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە.

بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 15.3.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 21.3.2025، بڕی 13 ملیار و دوو ملیۆن و 917 هەزار و 175 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو بڕی شەش ملیار و 828 ملیۆن و 771 هەزار و 900 دینار بوو.

وەک ماڵپەڕەکە روونى کردووەتەوە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی 11 ملیار و 882 ملیۆن و 547 هەزار و 425 دیناری بە شێوەی نەختینە و یەک ملیار و 120 ملیۆن و 369 هەزار و 750 دیناریشی چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی نانەوتيی سلێمانی 154 ملیار دین�...

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی نانەوتيی سلێمانی 154 ملیار دینار کەمی کردووە

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی سێ هێندە �...

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی سێ هێندە کەمی کردووە