لۆگۆی ئێران ئێکسپۆ 2025
ژووری بازرگانیی هەولێر ئاسانكاریتان بۆ دەكات
بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداریی پێشانگەی بازرگانیی ئێران و كۆڕبەندی عومان بكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە ئێران پێشانگەی نێودەڵەتی ئێران ئێكسپۆ 2025 و لە عومانیش كۆڕبەندی وردبینیی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت، بارزگان و خاوەنكارانی كوردستانیش دەتوانن بەشداریی بكەن.
كامەران محەمەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانیی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.3.2025 بە 964ی راگەیاند، لە رۆژانی 28.4 تا 2.5.2025 پێشانگەی ئێران ئێكسپۆ 2025 لە تاران بەڕێوەدەچێت، كە لە چەندین سێكتەری جیاواز بەرهەم نمایش دەكرێت، لەوانە پیشەسازیی خۆراک، کشتوکاڵ و ماسی، فەرش، پیشەسازی دەستی و گەشتیاری، دەرمان، کەرەستەی پزیشکی و تاقیگەیی، پیشەسازیی بیناسازی و ئەندازیاری و پەترۆكیمیایی.
وتیشی، هەروەها لە مەسقەتی پایتەختی عومان كۆڕبەندی وردبینیی ناوخۆ لە ماوەی 28 تا 30.4.2025 بەڕێوەدەچێت.
كامەران محەمەد روونیكردەوە، بارزگانان و خاوەنكارانی كوردستان دەتوانن بەشداریی پێشانگەكە و كۆڕبەندەكەش بكەن و دەرفەت هەیە، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی بكەن، با پەیوەندی بە بەشی پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بكەن، بۆ ئەوەی ئاسانكارییان بۆ بكرێت و روونكردنەوەیان پێویستیان پێشكەش بكەن.
لە دوای جەژنی رەمەزانەوە لە چەندین وڵاتەوە پێشانگەی بازرگانی و پیشەسازی و كۆڕبەندی ئابووری بەڕێوەدەچن، لە رێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێرەوە دەرفەتی بەشداریكردن بۆ بازرگانان و خاوەنكارانی كوردستان و بە تایبەتی هەولێر رەخساوە، كە بەشداریی تێدا بكەن.
ژووری بازرگانی
با پەیوەندی بکەن
پێشانگای تەکنەلۆژیای دارایی لە قەتەڕ دەکرێتەوە و بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداربن
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم:
"ئهوهنده كاڵا و خۆراکمان ههیه دهترسین ئێكسپایهر بن"
ژووری بازرگانی سلێمانی:
"هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک و کاڵاکانی پێویستی رۆژانەدا نییە"
پەیوەندی بكەن
پێشانگای سۆلار لە لەندەن دەكرێتەوە و بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداربن
نوێنەری ژووری بازرگانی لەگەڵ وەزیری دارایی