ژمارەیەک سەربازی عێراقی لە کاتی ئەرکدا _ وێنە: Paul Sale
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەکە ماونەتەوە
ئەوەی لە پەلکانە روویدا بۆسە بوو؛ دوو چەکدار کوژراون
964+
ئەحمەد مستەفا
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان لەسەر ئاڵۆزییەکانی ئەمشەوی پەلکانە دەڵێت، هێزه‌كانیان توانیویانه بۆسه‌یه‌ك بۆ ژمارەیەک چه‌كداری داعش دابنێن و دوو چەکداریان کوشتووە کە یەکێکیان خۆکوژ بووە.
چەکدارەکان، چوار کەس بوون، ئەو دووانەی دیکەیان برینداربوون، بەڵام ئاماژەی بە دەستگیکردنیان نەداوە.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، دوای چاودێرییه‌كی ورد، هێزه‌كانی فه‌وجی دووی لیوای 88 و هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی لە رۆژهه‌ڵاتی سه‌ڵاحه‌دین، توانییان له گوندی په‌لكانه بۆسه‌یه‌ك بۆ گروپێكی چه‌كدارانی داعش دابنێن.
لەو بۆسەیەدا، دوای روبه‌ڕوبوونه‌وه و پێكدادان، توانراوە دوو له چه‌كداره‌کان بكوژرێن كه یه‌كێكیان خۆكوژ بووه و پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی به‌ستووە، دووانه‌كه‌ی دیکەش برینداربوون، شانەی ئەمنی دەڵێت، هێزه‌كانیان له گه‌ڕان و پشكنین له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامن و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان پشتیوانی یه‌كه‌كان ده‌كرێت كه هێشتا له ئه‌ركدان.