حاجیاوا

زیاتر لە تۆنێک قەیسی كرماوی دەستیبەسەردا گیرا

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

چاودێریی تەندروستی و ئاسایشی حاجیاوا چوونە ناو بازاڕ و چاوێكیان پێدا گێرا، ئەنجامەكەی چاوەڕواننەكراو كەوتەوە و زیاتر لە یەك تۆن قەیسی، كە كرم و كەڕوو لێیدابوو، دەستیان بەسەردا گیرا و خاوەنەكەشی غەرامەكرا.

لیژنە هاوبەشەکانی هۆبەی چاودێریی تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی شەهید حوسێن بەستەستێنی لە حاجیاوا، بە هاوکاری هۆبەی ئابووریی ئاسایشی حاجیاوا و بنکەی پۆلیسی حاجیاوا، رۆژی سێشەممە سەردانی ناوبازاڕ و سەرجەم چەرەزاتفرۆش و عارەبانە و شیرینیفرۆش و دەستگێرەكانی قەزای حاجیاوایان کرد، بە مەبەستی چاودێریکردن و رێنمایی پێدانیان.

مەڵبەندی تەندروستی شەهید حوسێن بەستەستێنی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی جۆرێك لە قەیسی، دەرکەوت قەیسییەكە شیاوی خواردن نییە و کرم و کەڕوو لێیداوە، بۆیە دەستیبەسەرداگیرا.

هەروەها دەڵێت، لیژنە هاوبەشەكانی چاودێری بۆیان دەركەوت خاوەنی قەیسییەكە   لە كۆگای ماڵەوەش بڕێکی زۆری هەیە و توانرا دەست بەسەر ئەویشدا بگیرێت، كە 52 فەردە بووە و بە گشتی 1040 كیلۆ بوو، كە دەكاتە زیاتر لە تۆنێك، هەمووشی دەستیبەردا گیرا و خاوەنەكەشی پسولەی غەرامەی بۆ كرا.

سەرجەم مریشکفرۆشە گەڕۆکەکانی مەیدانی حاجیاوا غەرامە ک...

سەرجەم مریشکفرۆشە گەڕۆکەکانی مەیدانی حاجیاوا غەرامە کران