پاڵەوانێک لە هەولێر

دوو پاس بەیەکەوە رادەکێشێت بۆ ئەوەی ناوی بچێتە ناو کتێبی گینیس

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ماجید یەحیا، راهێنەر و یاریزانی یاریی ئاسنە لە هەولێر، بە راكێشانی دوو پاس بە گوریس، دەیەوێت ناوی لە كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار بكرێت.

ماجید ئەمڕۆ تێستی بۆ نمایشەكەی كرد بە 964ی وت، بەر لە دووساڵ چالاکییەکی هاوشێوەی لە هەولێر ئەنجامدا، بەڵام لیژنەی کتێبی گینیس بە هۆکاری دیارنەبوونی مەودای راكێشانەكەی، كارەكەیان لێ وەرنەگرت، بەڵام ئەمجارە پێی وایە سەركەوتوو دەبێت.

باسی لەوەش کرد، ئەو ئێستا مەشق دەكات، بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو چالاکییەکە دووبارە بکاتەوە و ڤیدیۆیی نمایشەکە بۆ لیژنەی كتێبی گینیس بنێرێت.

بە قسەی ماجید یەحیا، مەرجەکانی چوونە نێو کتێبی گینیس بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو و شاری هەولێر بۆ ئەو نمایشەی ئەوەیە، “دەبێت لە ماوەی 27 چرکە و بە درێژایی 20 مەتر دوو پاس بەیەكەوە رابكێشێت، كە کێشەکەیان 44 تۆن بێت و لە شوێنێکدا بێت، كە زۆر قەرەباڵغ نەبێت.

كاپتن ماجید لە ئێستاوە پیرۆزبایی لە خۆی و خەڵکی شاری هەولێر دەکات بەهۆی ئەوەی زۆر دڵنیایە ناوی دەچێتە ناو کتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان لە جیهاندا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یاریزانێک بە سێ لێدانی سزا ناوی چووە کتێبی گینیسەوە

یاریزانێک بە سێ لێدانی سزا ناوی چووە کتێبی گینیسەوە