باری تەندروستی ناجێگیرە

لە خورماتوو منداڵێک بریندارکراوە و گومان هەیە باوکی دەستدرێژی کردبێتەسەری

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خورماتوو، پاش پشکنین دەرکەوتوو کە بریندارە و پەردەی کچێنیشی لەدەستداوە، بۆیە گومان دەکرێت دەستدرێژی کرابێتەسەری و گومانەکەش لەسەر باوکیەتی.

محەمەد جومعە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، “کچێکی تەمەن دوو ساڵان گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتی نەخۆشخانەکەمان و دوای پشکنین دەرکەوتوو کە هەردوو قاچی بریندارە و پەردەی کچێنیشی لەدەستداوە و تووشی خوێنبەربوون بووە، بەهۆی خراپی باری تەندروستی، دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کرا”.

“بابەتەکە گوماناویە بەو پێیەی سەرەتا باوکەکە وتویەتی منداڵەکەم لەسەر بان کەوتووەتە خوارەوە و دواتر خێزانەکەی وتوویانە ئۆتۆمبێل لێیداوە، ئەوەش گومانی دروست کردووە”، محەمەد جومعە وای وت.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، ئەو وتی، “لێکوڵێنەوەیان لەسەر رووداوەکە دەستپێکردوە، چونکە گومانێکی زۆر هەیە کە باوکی دەستدرێژی کردبێتە سەر منداڵەکەی و ئێستاش باوکی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە”.

منداڵەکە ناوی (ر، م، ع،)ـیە و تەمەنی دوو ساڵە، نیشتەجێی ناحیەی سلێمان بەگی سەربە خورماتوون و ئێستا باری تەندروستی منداڵەکە ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکدایە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زانیاريی نوێ لە بارەی ئەو منداڵەی لە خورماتوو لەلایەن �...

زانیاريی نوێ لە بارەی ئەو منداڵەی لە خورماتوو لەلایەن باوکیيەوە بریندار كرا

دوزخورماتوو: منداڵێک لە پڕۆژەی ئاوی قەزاکەدا خنکا

دوزخورماتوو: منداڵێک لە پڕۆژەی ئاوی قەزاکەدا خنکا