لە نۆرادیۆ شیرینی دەبەخشنەوە
پێشکەشکارێکی 964 ئەمڕۆ بوو بە باپیرە
964+
ژووری هەواڵ
نۆرادیۆی 964 لە حەڤدەیەم رۆژی رەمەزان بەردەوامە و کۆمەڵێک تەوەر و بابەتی جۆراجۆری تێدایە و چاوانیش هەواڵی خۆشی بۆ خانمان پێیە.
فەرهاد حەسەن پێشکەشکارە سەنگینەکە ئەمڕۆ چووە قۆناغێکی نوێی ژیانیەوە، لە خۆشی کوڕەزاکەی شیرینی هێنا و لەناو ستۆدیۆ دەیبەخشێتەوە.
هەر ئەوەنییە، باسی قەرەباڵغی شەوانی رەمەزان لە شوێنە گشتییەکان دەکەن لەگەڵ کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لەسەر شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە، کە لە ئێستادا دانراوەتەوە.
یەکێکی تر لە تەوەرەکان چیرۆکی بەنگلادیشییەکە ئەگەر لە فیلم بەرچاومان کەوتایە دەمانوت درۆیە و راست نییە، بەنگلادیشییەک لە هەولێر خۆى خۆی رفاندووە تا خێزانەکەی 12 هەزار دۆلاری بۆ بنێرنەوە