نەهات بوو بۆیان
لە کەلار سێ رووداوی هاتوچۆ لە یەک رۆژدا روویانداوە
964+
پەری ساڵح
وەک دەڵێن رۆژی نەهات بوو، رۆژی یەکشەممە 16.3.2025 لە گەرمیان بۆ شۆفێران باش نەبووە.
بەتەنیا لەناو جەرگەی کەلار سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە، دوو رووداویان ماتۆڕسکیل بوون، یەکێکیان لە ژنێکی دابوو، بەڵام شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەست دا، دووەمیان لە شەقامی پشتێنەیی کەلار لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا کەمێک پێش ئێستا روویدا.
رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار بە 964ـی وت، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بریندارە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
هەر شەو یەکشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری شاھینە خۆی کێشابوو بە بارھەڵگرێکی راوەستاودا و چوار سەرنشینی شاھینەکە برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.
هاوکات جوتیارێکى سنوورى گەرمیان لە کاتى کێڵانى زەوییەکەى، تراکتۆرەکەى هەڵدەدێرێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.