رۆژووگر و نه‌گره‌كان ده‌گرێته‌وه
بانكی خوێن له هه‌ولێر كاته‌كانى به‌خشینى خوێنى له ره‌مه‌زاندا دیاریكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن له ھەولێر كاته‌كانى خوێبه‌خشینى له مانگى ره‌مه‌زاندا بڵاوكرده‌وه بۆئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌م مانگه‌دا خوێن ببه‌خشن.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دایناوه، كه‌سی رۆژووگر له‌م مانگه‌دا ده‌توانێت له كاتژمێر 8:00 تاوه‌كو 10:00 به‌یانى و لە دوای بەربانگكردنیش ده‌توانێت تاوه‌كو 12:00 شەو خوێن ببه‌خشێت.
بۆ کەسی رۆژوو نەگریش لە كاتژمێر 8:00 بەیانی تا 12:00 شەو بەشێوه‌یه‌كی بەردەوام ده‌توانن خوێن ببه‌خشن.
بانکی خوێن ده‌ڵێت، بەشێوەی 24 کاتژمێر ده‌رگایان كراوه‌یه و لە خزمەت هاوڵاتیانە بۆ دابینکردنی خوێن.