لە سێ نهۆم پێکهاتووە
لە هەولێر مۆزەخانەى نیشتمانى هاوچەرخ دروست دەکرێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
دیزاینى باڵەخانەیەکى سێ نهۆمى لە هەولێر تەواو بووە بڕیارە کۆمپانیایەکى ئیتاڵى بە شێوازێکى هاوچەرخ دروستى بکات.
نادر بابەکر، بەڕێوبەری شوێنەواری هەولێر بە 964ـى وت، “دیزاینی مۆزەخانەکە تەواو بووە، هەرچەندە لە 2015 بڕیارى دروستکردنى دەرچوو، بەڵام قەیرانى دارایى رێگر بووە، ئێستاش ئامادەکارى دەکرێت بۆ دەستپێکردنى کارەکانى”.
وەک باسى دەکات، مۆزەخانەکە لەسەر رووبەرى یانزە هەزار مەتر دووجا دروستدەکرێت کە لە سێ نهۆم پێکهاتووە.
بەپێى دیزاینەکەى، مۆزەخانەکە لەڕووى سەرەوە لە چوار پارچە پێکهاتووە کە ئاماژەیە بۆ چوار پارچەى کوردستان، دیوى پێشەوەشى لەسەر شێواز و دیکۆرى قەڵاى هەولێر پێکدێت.
بە وتەى بەڕێوەبەرى شوێنەوارى هەولێر، شوێنى مۆزەخانەکە لە نێوان سایلۆ و منارەى هەولێرە.
هەروەک ئاشکراى کرد، کوردستان لە زۆربەى رووەکانەوە پێشکەوتووە، بە دروستکردنى ئەو مۆزەخانەیەش دەیانەوێت لەرووى شوێنەوارییەوە زیاتر بەرەو پێشى ببەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح