لە رۆژى راپەڕین

چیرۆکى پاراستنى مۆزەخانەى سلێمانى

964+

دیلان محەمەد

ئارام جەمال، یەکێک لەو کەسانەى بەشداربووە لە پاراستنى مۆزەخانەى سلێمانى لە رۆژى راپەڕیندا، بە چاوى پڕ فرمێسکەوە باس لەو رۆژە دەکات و  دەڵێت، ئەو روحیەتە ئێستاش لە ئێمەدا ماوە.

ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر راپەڕینى سلێمانیدا تێدەپەڕێت، لەو رۆژەدا شەش کەس بە چەکەوە دەچنە بەردەم مۆزەخانەى سلێمانى و پارێزگارى لێدەکەن.

ئارام جەمال کە ئێستا سەرۆکى رێکخراوى پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردنە، یەکێک بووە لەو شەش کەسە و بەم شێوەیە بۆ 964 گێرایەوە،”ئێوارەکەى بەچەکەوە هاتینە مۆزەخانەکە، هەولێک هەبوو بۆ ئەوەى تاڵان بکرێت، بەڵام ئێمە هاتین و بەتفەنگەوە وەستاین و مەترسییەکەمان نەهێشت”.

دەشڵێت: ئێمە کە ئەو ئەرکەمان خستە سەرشانى خۆمان، لە وشیارییەوە ئەوەمان کرد، چونکە ئێمە نیشتمانى خۆمانمان خۆشدەوێت.

لە قسەکانیدا، ئەو بەشداربووەى راپەڕین چاوى پڕدەبێت لە فرمێسک، پەیامنێرى 964 پێى دەڵێت، بۆچى دڵت پڕبوو؟، لە وەڵامدا دەڵێت، هەموو کەس دەزانێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

 34 ساڵ لەمەوبەر دانیشتوانى سلێمانى راپەڕین

 34 ساڵ لەمەوبەر دانیشتوانى سلێمانى راپەڕین