گەرمایە و دەموچاوى فێنک دەکاتەوە
لە پشدەر نوێژە بارانە دەکرێت
نەک باران نابارێت گەرماش هاتەوە
964+
وریا فەتاح
نەبارینى باران واى لە تێبینەرایەتى ئەوقافى قەڵادزێ کردووە، داوا لە دانیشتوانى پشدەر بکات، سبەینێ نوێژە بارانە بکەن، بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێمیش ئەم دوو رۆژە نابارێت.
لە گەرمیان پلەکانى گەرما تا 31 پلەى سیلیزى بەرز دەبنەوە.
لە ئێستادا دەغڵ و دان پێویستى زۆرى بەبارانە، بەڵام بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بێت باران دەنگى نییە، ئەمە وایکردووە تێبینەرایەتى ئەوقافى قەڵادزێ راگەیەنراوێک بڵاو بکاتەوە و بە دانیشتوانى پشدەر بڵێت،”سبەینێ وەرن بۆ یاریگاى فوتساڵى ژاراوە بۆ ئەوەى نوێژە بارانە ئەنجام بدەین”.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێمیش، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و باران نابارێت، بەڵام پلەکانى گەرما تادێت بەرز دەبنەوە، بەشێوەیەک لە گەرمیان گەرم دەبێت و دەگاتە 31 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی :27پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی