دیمەنێکی ئەنجومەنی پیرانی ئیتاڵی و داواکارییەکە بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال... لە سۆشیاڵ میدیای مۆنمێنتی ئەنفال وەرگیراون.
چاوه‌ڕێی ئه‌نجومه‌نى پیرانن بۆ په‌سه‌ندكردنى
په‌رله‌مانى ئیتاڵیا ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كانى به جینۆساید قبوڵ كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پەرلەمانی وڵاتى ئیتاڵیا كار له‌سه‌ر بە جینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه داواكارییه‌كی پێشكه‌ش كراوه و ئه‌ویش داواكه‌ى قبوڵ كردووه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مۆنمێنتى ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ، گوڵاڵە ساڵح زەنگەنە، كه ژنە چالاکوانێكی کورده لە ئیتاڵیا و هاوكات سەرۆکى رێکخراوی ژنانی کوردستانیشه، لە رێكه‌وتى 23.2.2025 داواکارییەکی پێشکەشی پەرلەمانتارانی ئیتاڵیا کردووه بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال و ده‌ڵێت، بە خۆشحاڵییەوە لە رێكه‌وتى 11.3.2025 خوێندنەوەیان بۆ داواکارییەکە کرد و قبوڵیان کرد، ئێستاش تەنیا ئەوە ماوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئه‌م وڵاته پەسەند بکرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، لەگەڵ دۆسیەی ئەنفال دۆسیەی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانیش لەو پەرلەمانەیه و ئەوانیش وەک رێکخراوه‌كه‌یان داوایان کردووە هه‌ردوو دۆسییه‌كه تێکەڵ یه‌كترى بکرێن، ئه‌ویش قبوڵکراوە و ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی پیران.
ه‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌برایه‌تى مۆنمێنتى ئه‌نفال، گوڵاڵە چەندین ساڵە لە ئیتاڵیا کار بۆ ناساندنى تاوانەکانى رژێمى بەعس دژى گەلى کورد دەکات، له کۆتایی ساڵی رابردووش بە هەوڵ و ماندبوونی ئەو شارەوانى شارى میرانۆ کە دەستەخوشکى شارى چەمچەماڵە، ئەنفالی بە جینۆساید ناساند، پێشتریش رۆڵى هەبووه لە بەئەندامبوونى شارى هەڵەبجە لە رێکخراوى ئاشتى جیهانیدا.