نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
بەرز بووەتەوە
نرخى نەوت لەسەروو 70 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى بۆ نزیکەى هەفتەیەک نرخى نەوت لە خوار 70 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرا، وا دوو رۆژە لەسەرووى 70 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینى 14.3.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانیی نەوت، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 70 دۆلار و 32 سەنت دیاریکراوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 67 دۆلار و 01 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو، ئۆپیک بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت، نرخەکەى رووى لە دابەزین کرد و لەم هەفتەیەدا لە خوار 70 دۆلارەوە بوو.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە