ئەندامی پاسەوانی سنووریی عێراق بوو

هاوڵاتییەکەی هەولێر کە لە سنووری خانەقین مین پیایدا تەقییەوە گیانی لەدەستدا

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

هاوڵاتییەکەی هەولێر کە لە سنووری نێوان خانەقین و رۆژهەڵاتی کوردستان، مین پیایدا تەقییەوە، گیانی لەدەستدا.

ئێواری ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.3.2025 لە ناوچەی قەڵەمە لە باکوری خانەقین و لە نزیک پەروێزخان هاوسنوور لەگەڵ وڵاتی ئێران، مین بە ئەندامێكی پاسەوانی سنووریی عێراق تەقییەوە کە خەڵکی هەولێرە.

فارس عەزاوی بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی تەندروستی دیالە بە 964ـی وت، “دوای رووداوەکە ئەو هاوڵاتییە بە برینداری گەیەنراوتە نەخۆشخانەی خانەقین، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی بەعقوبە کراوە،  سەرەڕای هەوڵی زۆری تیمەکانی تەندروستی، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستداوە”.

964 زانیویەتی ئەو هاوڵاتییە لەدایکبووی ساڵی 2002 و خەڵکی شاری هەولێرە، لە تەقینەوەکەشدا بەشێکی زۆری جەستەی سووتابوو و هەردوو دەستیشی لەدەستدابوو.

هەر ئەمڕۆ لە چیاى رۆڵەى نزیک گوندى دەرگەڵە لە سنوورى قەزاى رواندز، پیاوێکی تەمەن 58 ساڵ کە بۆ گژوگیای بەهاری رووی لە ناوچەکە کردبوو، کەوەتەسەر مین و گیانى لەدەستدا.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە خانەقین مینێک تەقییەوە و ئەندامێکی پاسەوانی سنوور ب...

لە خانەقین مینێک تەقییەوە و ئەندامێکی پاسەوانی سنوور برینداربوو