پەیوەندی بە ژووری بازرگانی بكەن

بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداریی كۆڕبەندی ئابووریی ئەڵمانیا بكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە كۆڕبەندی ئابووریی عەرەبی – ئەڵمانی لە بەرلین بەڕێوەبچێت، بازرگانانی هەولێریش دەتوانن بەشداریی تێدا بكەن.

لەمبارەیەوە كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025 بە 964ی راگەیاند، كۆڕبەندی ئابووریی عەرەبی – ئەڵمانی لە ماوەی 19 تا 21.5.2025 لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، دەرفەتی ئەوە هەیە بازرگانانی هەولێریش، ئەوانەی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەندامن، بەشداریی تێدا بكەن.

وتیشی، ئەو بازرگان و خاوەنكارانەی نیازیان هەیە بەشداریی كۆڕبەندەكە بكەن، دەتوانن پەیوەندی بە بەشی پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانیی هەولێر بكەن، بۆ وەرگرتنی زانیاری و چۆنیەتیی بەشداریكردن.

كامەران محەمەد ئاماژەی بەوەدا، وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر دەتوانن نووسراوی پشتگیری و ئاسانكاریی وەرگرتنی ڤیزا بۆ بازرگان بكەن و رێنماییان بكەن بۆ بەشداریكردنیان لە كۆڕبەندەكەی بەرلین.

هەروەها ئەوەشی روونكردەوە، دوایین کات بۆ پێشکەشکردنی داواكاری رۆژی 25ی ئەم مانگەیە.

سەرۆكی هەرێم بەشداریی كۆنفرانسی میونشن دەكات

سەرۆكی هەرێم بەشداریی كۆنفرانسی میونشن دەكات

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا ل...

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا لە ئیمارات دابمەزرێنن