لەیس دلێمی لە شەڕەتەقەیەك لە شاری بەغدا كوژرا
لە ئاژانسی هەواڵی عێراقە
رۆژنامەنووسێک لە بەغدا كوژرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق رایگەیاند، رۆژنامەنووس و كارمەندێكی دەزگاكەیان بە ناوی لەیس محەمەد رەزا كوژراوە.
ئاژانسەكە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025 بڵاویكردەوە، لەیس محەمەد رەزا، لە شەڕەتەقەیەك لە شاری بەغدا كوژراوە.
ئاژانسەكە وردەكاریی رووداوەكەی باس نەكردووە، داواش لە لایەنە ئەمنییەكان دەكەن لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن و تاوانكاران دەستگیر بكەن و سزای خۆیان وەربگرن.