• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

هەواڵەکان

پێش جەژن موچەکى دیکەش دێت

+964
ژووری هەواڵ

حکومەت هێشتا دەستى بەدابەشکردنى موچەى مانگى دوو نەکردووە، پەلەیەتى لیستى مانگى سێ ئامادە بکرێت و بە حساب دەیانەوێت پێش جەژن ئەویش دابەش بکەن.

حکومەت دەیەوێت پێش جەژن موچەى مانگى سێ دابەش بکات

حکومەت دەیەوێت پێش جەژن موچەى مانگى سێ دابەش بکات

سبەینێ دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت

سبەینێ دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت

هەرکە مەلا بانگیدا پیر و گەنج و منداڵ لەسەر سفرەی کۆنترین مزگەوتی سلێمانی کە مزگەوتی مەڵکەندییە کۆدەبنەوە و شۆربا و ئەو خواردنەى بۆیان دانراوە دەیخۆن.

شەڕیانە لەسەر ئەوەی کێ زووتر خواردن ببات بۆ مزگەوت

شەڕیانە لەسەر ئەوەی کێ زووتر خواردن ببات بۆ مزگەوت

ماوەى 20 رۆژە کارکردن لە پڕۆژەى دووسایدى رێگەى چوارقوڕنە دوکان وەستاوە، حکومەت ئامادە نییە پارە بۆ کۆمپانیا خەرج بکات.

964 هۆکارى راگرتنى کارکردن لە رێگاى چوارقوڕنە – دوکان ئ�...

964 هۆکارى راگرتنى کارکردن لە رێگاى چوارقوڕنە – دوکان ئاشکرا دەکات

تێکڕا و لەیەک کاتتدا و بەیەک دەنگ، لە هەزار و 200 مزگەوتى هەولێر بانگ دەدرێت و اڵلە اکبر دەکرێت.

 ئەوە نەما هەر کەسێک بێت و بانگ بدات

 ئەوە نەما هەر کەسێک بێت و بانگ بدات

وەرزشوانی شاخەوانییە

ئێلناز ریكابی لە ژێر “فشارە ئەمنییەكان” ئێرانی جێهێشت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئێلناز ریکابی كچە پاڵەوانی شاخەوانیی ئێران، بەهۆی فشارە ئەمنییەكانی حكومەتی وڵاتەكەی، ناچار بووە ئێران جێبهێڵێت و خۆی گەیاندووەتە ئیسپانیا.

براکەی ئەو كچە، كە ناوی داود ریکابییە، لە ئینستاگرام نامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی ئێلناز دەکات و ئەوە ئاشكرا دەكات، خوشكەكەی ئێرانی جێهێشتووە.

داود بە خوشكەكەی دەڵێت، لە هەر کوێیەک بیت، زەوی ماڵی تۆیە خوشکەکەم.

داود کە پێشتر شاخەوانی بەرد بووە، دەشڵێت “خۆزگە ئەم شوێنە بۆ ئێوە باشتر بووایە، بۆ ئەوەی ئەم دڵتەنگییە بارگرانی نەکاتە سەر دڵمان، دووربوون لە ئازیزان و ئازیزان قورسترین شتە لە ژیاندا”.

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی رۆیشتنی ئێلناز، بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەكیان بڵاوکردەوە کە بە وتەی خۆیان بەڵگەی بەشداریکردنی ئێلنازە لە پاڵەوانێتییەکدا لە کۆریای باشوور، کە تێیدا کەسایەتییەکی میدیایی ئێرانی ئاماژە بە “پرسی لابردنی حیجابی ناچاری” دەکات.

لە مانگی ئایاری 2024 لە پاڵەوانێتی سەرکەوتنی بەردەکان بۆ كچانی ئاسیا، کە لە چین بەڕێوەچوو، ئێلناز میدالیای زێڕی بەدەستهێنا، هەروەها لە 2021 لە مۆسکۆ میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.

هەروەها لە ساڵی 2022 پلەی چوارەمی پاڵەوانیەتیی ئاسیای بەدەستهێنا کە لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.

ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” و ئێلناز لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا بە بێ حیجاب دەرکەوت و بەوە تۆمەتبار كرا، پاڵپشتیی ناڕەزایەتییەكانی ئێران دەكات.

بۆیە دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران، رێوشوێنی ئەمنی توندی بەرامبەر ئەو كچە گیرایەبەر، بۆ ماوەیەک خراوەتە ژێر دەستبەسەری ماڵەوە و خانووی خێزانەکەیشیان رووخاند.

کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ، كە بە زمانی فارسی پەخش دەكات، بڵاویكردەوە ئێلناز بەهۆی سپۆنسەری کۆمپانیایەکی تایبەتمەند لە کەرەستەی سەرکەوتن بەسەر بەردەکاندا توانی بەرەو ئیسپانیا رابكات.

کەناڵەکە ڕوونی کردەوە کە فیدراسیۆنەکانی شاخەوانی بەرد لە ئێران و وەزارەتی وەرزش بڕیاریان داوە ، ئێلناز و براکەی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی دووربخەنەوە، ئەمەش وایکردووە ئێلناز ئێران بەجێبهێڵێت.

بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، ئێلناز ویستوویەتی بمێنێتەوە و بە ناوی وڵاتەکەیەوە بەشداری پێشبڕکێکان بکات، بەڵام هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لە ڕۆیشتن.

ئێلناز یەكەم وەرزشوانی ئێرانی نییە بەهۆی فشارەكانەوە وڵاتەكە جێبهێڵێت، بە دەیانی دیكەش هەن وڵاتەكەیان جێهێشتووە و لە دەرەوە دەژین.

نمایشێکی شاخەوانی لە ئەشکەوتی هەزارمێرد بەڕێوەدەچێت

نمایشێکی شاخەوانی لە ئەشکەوتی هەزارمێرد بەڕێوەدەچێت