دراوی 100 دۆلاری ئەمریکی - وێنە: 964
لە 24 کاتژمێری رابردوو
حەواڵەی عێراق ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
لە 24 کاتژمێری رابردوو، حەواڵەی عێراق ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد، و 341 ملیۆن دۆلار تەنیا لە 24 کاتژمێردا حەواڵەی دۆلاری هەبووە.
ئەوە لە کاتێکدا، کاش لەو ماوەیەدا زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەگوێرەی داتای بانکی ناوەندی کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی کردووەتەوە و کاریگەری لەسەر بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار هەبووە.
هەرچى نرخى دۆلارە، ماوەیەکە لە ئاستێکدا جێگیر بووە و لە نێوان 148 بۆ 148.500 مامەڵەى پێوە دەکرێت و بۆ ئەمڕۆش بە 148.50 دینار بوو، دواتر بۆ 147 هەزار و 700 دینار دابەزی.