گەنجێکی کاسبکاری کەلار
هەموو ئێوارەیەک بۆ بەربانگ لەفە دەنێرێ بۆ خێزانە هەژارەکان
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
گەنجێکی کاسبکار لەناو بازاڕی کەلار، ھەموو ئێوارەیەک، خوانی ماڵێکی ھەژار دابین دەکات و لەفەیان بۆ دەنێرێت.
عەباس نوری، لەفەفرۆش و ئەو گەنجە کاسبکارەیە، ئەو بە 964ـی وت،”لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە دەستمانکردووە بە ناردنی ژەمی خواردنی ئێواران بۆ ماڵە ھەژارێک، تا کۆتایی رەمەزانیش بەردەوام دەبین”.
وتیشی،”خوانی ئەم ئێوارەیە بۆ خێزانێکی 5 کەسییە، 15 لەفەی مریشکیان بۆ دەنێرین لەگەڵ زەڵاتە، بۆئەوەی بەبرسێتی نەمێننەوە”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
کارمەندانی نەخۆشخانەیەکی کەلار چاوەڕێی بەربانگی خێرخوازانن
