964 لەگەڵ هەرێم محەمەد
“کەرەباب و سەروپێ ببینم دایت و مایت لە کن من نامێنێ”
964+
پەری ساڵح
هەرێم محەمەد جیاواز لە هەمووان لەبری گوێگرتن لە گۆرانی بەدەم تاوڵەکردنەوە وەرزش دەکات و بیرۆکەی گۆرانی و موزیکی بۆ دێت، ناشیشارێتەوە کەرەباب و سەروپێ ببینێ توانای رێجیم و دایتی نامێنێ.
هونەرمەندان ژیانیان هەر گۆرانی وتن نییە، رەنگە زۆر جیاواز بێت وەک لەوەی لە سۆشیال میدیاکان دەیبینێ، لەم گۆشەیەوە رۆژێک لەگەڵ هونەرمەند هەرێم محەمەد رۆشتینە هۆڵی وەرزشی، وەک باسی کرد ماوەیەکە گەندەڵ بووە و تازە دەستی کردووەتەوە بە وەرزشکردن، جگەلەوەش حەزی بە ماسولکە و بەرزکردنەوەی کێشی زۆرنییە، تەنیا بەسە کرش و چەورییەکانی لابەرێت.
هەرێم محەمەد بۆ 964 وتی، حەزم بە مەلەکردنە، چونکە مەلەوانی بۆ هونەرمەند زۆرباشە بەتایبەت لەرووی دەنگەوە، زیاتریش لە بەیانیان وەرزش دەکەم، بەشێکی زۆر لە خواردنەکانم کردووەتە دایت، بەڵام کێشە گەورەکە خواردنی کەڵەشێر و سەروپێیە.
بەدەم وەرزشکردنەوە ئازار ئازاری بۆ وتین، کە یەکێکە لە گۆرانیە تایبەتەکانی و بینەرێکی باشی هەیە، پێی وتین، هەندێ لە برادەرەکانم دەڵێن ئەو گۆرانیە بۆ هەموو ئازارێک دەبێت لە ژیاندا.
هەرێم محەمەد زۆر جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی گرنگە هەمووان وەرزش بکەن، لەپێناو تەندروستیەکی باشتر و جەستەیەکی رێک.