نەخۆشخانەى شەهید هەژار لە کەلار... وێنە: 964+
لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار
تەندروستیی گەرمیان بۆ خواردنگەکەی بەدوای کرێچیدا دەگەڕێ
964+
ژووری هەواڵ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ته‌ندروستیى گه‌رمیان ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە بەدوای کرێچییەکدا دەگەڕێت بۆ خواردنگەی نەخۆشخانەی فێرکاری فریاکەوتنی شەهید هەژار و هەر کەسێک دەیەوێت دەتوانێت داواکاری پێشکەشبکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 10.3.2025، تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند، مانگی داهاتوو زیادکردنی ئاشکرا دەکەن بۆ بەکرێدانی خواردنگەی نەخۆشخانەی فێرکاری فریاکەوتنی شەهید هەژار و هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شدارییكردنى هه‌یه ده‌توانێت له‌ماوه‌ى 30 سی رۆژدا له دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارییه‌وه، سه‌ردانى دیوانى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییەکە، به‌شى یاسایی بكات.
زیادكردنه‌كه له رۆژى8.4.2025 كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێویسته به‌شداربوو بارمته‌ى یاسایی به بڕى 20٪ لە نرخی خه‌مڵێنراو له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
تەندروستیی گەرمیان رایگەیاندووە، ئه‌گه‌ر رۆژى زیادكردنه‌كه كه‌وته رۆژانى پشوو، رۆژى دواى پشووه‌كه زیادكردنه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.