دەنگى نەماوە
لە 100 رۆژى رابردوودا تەنیا یەک موچە دراوە
964+
وریا فەتاح
لە 100 رۆژى رابردوودا، فەرمانبەرانى هەرێم تەنیا یەک موچەیان وەرگرتووە، بەشێوەیەک موچەى مانگى 12ـى ساڵى پار و مانگى 2ـى ئەمساڵ هەر دەنگى نییە.
هەرچەندە لە 26ـى شوباتى 2025ـەوە، وەزارەتى دارایى لیستى موچەى مانگى شوبانى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى ناردووە، بەڵام ئەوەى نەهاتووە موچەیە.
بەمەش لە 100 رۆژى رابردوودا، واتا لە 31 رۆژى مانگى 12 و 31 رۆژژى مانگى یەک و 28 رۆژى مانگى دوو و 10 رۆژى مانگى سێ، فەرمانبەرانى هەرێم تەنیا موچەى مانگى یەکیان وەرگرتووە.
لە رۆژانى رابردوو سۆراغى موچەمان کرد، بەڵام بەرپرسانى هەرێم تەنیا یەک قسەیان هەیە کە دەڵێن،”لەسەر موچە کۆمێنتمان نییە”.