وەزارەتی پەروەردەی هەرێم:

گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی بۆ سەر میلاکی پەروەردەی عێراق گەیەندراوەتە سەرۆک وەزیران

964+

شۆڕش قادری

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، لەسەر پرسی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵ، چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراق کۆبوونەتەوە، بەڵام پێیانڕاگەیەنراوە کە رێگری یاسایی هەیە، بۆیە ئەو پرسەیان گەیاندووەتەوە سەرۆک وەزیران.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کودستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵ، چەند جارێک سەردان و کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ”.

“لە کۆبوونەوەکاندا داواکاری گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەمان پێشکەشکردوە و پێداگیر بووین کە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام شاندی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی، پێیان راگەیاندین کە رێگری یاسایی هەیە و بە گوێرەی ماددەی 77ـی یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ، ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن”، سامان سیوەیلی وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێگرییە یاساییانە لە کۆنوسێکدا ئیمزای لەسەر کراوە و ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە.

پێنج هەزار مامۆستا خوێندنی کوردی داوای تەوتین دەکەن

پێنج هەزار مامۆستا خوێندنی کوردی داوای تەوتین دەکەن

مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک گردبوونەوە

مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک گردبوونەوە