بیلال کەیوانی وادەڵێت
“بڕواناکەم چیتر سروودی ئایینی بڵێمەوە”
964+
ئاکام غەفور- سۆران
بیلال کەیوانی کە دەنگە خۆشەکەی و سرودە ئاینییەکانی لەناو خەڵک ناسراوە، نیازی نییە جارێکی تر رێگا بدات گوێتان لە دەنگی بێتەوە و دەشڵێت، پیربووم.
بیلال کەیوانی لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنە و کەمتر دەردەکەوێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەربارەی عیرفانیەت دەڵێت، هەمیشە مرۆڤ بۆشاییەکی رۆحی هەیە و بەرکەوتن لەگەڵ ئەو هونەر و شیعرانە دەکەویت، پڕ دەبیتەوە و بە خۆت ئاشنا دەبیت.
لەگەڵ باس و تێڕوانینە تایبەتەکانی بۆ ژیان بیلال دەڵێت، دنیا جێی دڵپێخۆشکردن نییە و نوقتەی کۆتایی هەست دەکەیت تەنیا خولەکێکە.
عیشق لای بیلال کەیوانی هەم رسواییە و هەم شەیدایی و دەبێت عاشق فیدایی بێت نەک وەک ئێستا بۆ لاف گەزاف زۆر کەس عاشقە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح