10 یه‌مى هه‌رێم و 43 یه‌مى عێراق

زانکۆی راپەڕین ریزبەندێكی نوێى له‌ دامه‌زراوه‌ى  SCIMAGO تۆماركرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زانكۆى راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌، له‌ رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ریزبه‌ندێكی نوێیان  تۆماركردووه‌ و له‌ لیستى زانكۆكانى هه‌رێم و عێراقدا پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

بەپێی رێزبه‌ندییه‌ك كه‌ دامەزراوەی SCIMAGO بۆ ریزبەندی زانکۆکان لەسەر ئاستی جیهان بۆ 2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زانکۆی راپەڕین لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق پلەبەندییەكی ئاستبەرزی تۆماركرد.

بەپێی ریزبەندییەكە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی كوردستان زانكۆی راپەڕین لەپلەی 10 دایە و لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی 43 دایە و لە ئێستادا چووەتە ناو چارەکی یەکەمی زانکۆکان واتا Q1 لە ریزبەندییەکەدا كە بەرزترین ئاستی زانكۆكانە، هەروەک لە بوارە جیاجیاکانیش بەتایبەت Research و Innovation تۆمارێکی بەرزی هەیە و لەناو زانکۆ دیارەکانی عێراق لە ڕیزبەندی پێشەوەیە.

زانكۆى راپه‌ڕین ساڵى 2010 دامه‌زراوه‌، یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، ژماره‌ى خوێندكاره‌كانى به‌پێی تازه‌ترین تۆمار پێنج هه‌زار و 893 یه‌، له‌ شه‌شه‌ كۆلیژ و 28 به‌ش پێكهاتووه‌.

زانکۆی راپەڕین خرایە ریزبەندی زانكۆكانی جیهانی دامەزر...

زانکۆی راپەڕین خرایە ریزبەندی زانكۆكانی جیهانی دامەزراوەی تایمزی بەریتانی

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین گوندە تۆمارنه‌كراوه‌كانی...

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین گوندە تۆمارنه‌كراوه‌كانی باشووری کوردستان لەسەر نەخشەی گوگڵ زیاد دەکات

لە زانکۆی راپەڕین مەڵبەندێکی راوێژکاریی بۆ دەرچووانی �...

لە زانکۆی راپەڕین مەڵبەندێکی راوێژکاریی بۆ دەرچووانی ئامادەیی کارا کرا